Accessibility links

شارۆچکەی عەین عیسا لە داعش پاککرایەوە


شارۆچکەی عەین عیسای باشوری گرێ سـپی بە تەواوی لە چەکدارانی داعش پاککرایەوە، پاش ئەوەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوو کۆمەڵێـک چەکداری توانیبوویان لە قۆڵی هێزێـکی بورکان ئەلفوراتەوە بچنە ناو شارۆچکەکەوە.

ڕۆژی چوارشەممە و پاش هەڵمەتێـکی گەورەی هێزەکانی یەپەگە و هێزەکانی دیکەی بورکان ئەلفورات و بە هەماهەنگیـیەکی باش لەگەڵ هێزی ئاسمانی هاوپەیمانانی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا، توانرا ئەم شارۆچکە سـتراتیژیـیەی باکوری شاری ڕەققە ڕزگاربکرێت.

هەرچەندە داعش هەوڵی دابوو بە تەقاندنەوەی ژمارەیەک ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو هێرشەکەی سەری ڕابگرێت، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.

بەپـێی ڕاپـۆرتەکان داعش بە دەیان کوژراو و برینداری هەیە و زیاتر لە 65 تەرمی لە شارۆچکەکە بەجێهێشتووە. هەروەها ژمارەیەکی زۆری برینداریشی ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی ڕەققە کراون.

XS
SM
MD
LG