گرووپی یارمه‌تی پزیشکی نێوده‌ڵه‌تی داوای له ده‌سه‌ڵاتی لیبیا کرد ده‌ستگیرکردنی په‌نابه‌ران و کۆچبه‌ران و ئه‌وانه‌ی داوای په‌نابه‌ریان کردوه ڕابگرێت، که بۆته هۆی تێکچوونی دۆخی ناو زیندانه‌کان له ئه‌و وڵاته‌دا له‌باکووری ئه‌فریکا و به "خراپ" و " ناته‌ندروست" ناوی برد.
ڕیخکراوی پزیشکانی بێ سنوور که کورتکراوه‌ی رێکخرای بزیشکانی بێسنووری فه‌ره‌نسیه، له‌بڵاوکراوه‌یه‌کدا ڕۆژی هه‌ینی گوتی "دۆخی ته‌ندروستی له ناوه‌نده‌کانی به‌ندیخانه له ته‌رابلوس که حکومه‌ت سه‌رپه‌رشتی ده‌کات و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان پشتیوانی ده‌کات، خراپی مه‌مه‌ڵه‌کردن بۆته هۆی هاتنه کایه‌ی دۆخی نائارام و خراپ".
یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌یان ملیارد یۆرۆی بۆ باشکردنی دۆخی ئه‌و کۆچبه‌رانه ته‌رخاند کرد که له ناوه‌ندکانی به‌ندکردن له لیبیا دان. به‌ڵام گرووپه‌که ده‌ڵێت هاریکاری نێو ده‌وڵه‌تی بۆ لیبیا چاره‌سه‌ر نیه و مه‌ترسی هه‌یه جه‌ختێكی که‌م بخرێته سه‌ر باشکرددن دۆخی به‌ندیخانه‌کان که ڕه‌وایی به سیسته‌مه‌ی هه‌ڕه‌مه‌کی ده‌ستگیرکردن ده‌دات که ئه‌مه‌ش زیان به خه‌ڵک ده‌گه‌یه‌نێت بێ ئه‌وه‌ی یاسا ده‌ورێكی هه‌بێت.