نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه ئه‌حمه‌دی ئه‌سکه‌نده‌ری ده‌ڵێت پێی وانییه به‌م زووانه قه‌یرانی ناو‌کی ئێران به‌ره‌و چاره‌سه‌رییه‌کی دیپلۆماسیانه بڕوات وه‌ک هه‌ندێک وڵات ده‌خوازن، چونکه كێشه‌که له ناو ئێراندایه به‌هۆی ئاڵۆزکارییه ناوخۆییه‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه سوودی لێ‌وه‌رگیراوه. له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز ئه‌سکه‌نده‌ری ده‌شڵێت ده‌شێت وڵاتانی ڕۆژئاوا قایل بن به‌وه‌ی ئێران ببێته خاوه‌ن توانایی ناو‌کی سیڤیلیانه نه‌ک خاوه‌نی چه‌کی ناو‌کی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:46 خوله‌كه.