ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی پێنج چالاکوانیان له‌سێداره داوه که چواریان کوردن و یه‌کێکیش له‌و چوار کورده ژنه و پێشتر له‌لایه‌ن ڕژێمی کۆماری ئیسلامیه‌وه به تاوانه‌کانی سه‌ر به ڕێکخراوێکی چه‌کداری ئۆپزسیۆن و به ئه‌نجام دانی ژماره‌یه‌ک هێرشی بۆمبی گوناهبار کرابوون.
ئه‌حمه‌د حه‌بیبی، ئه‌ندامی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورده‌کان له ئێران ده‌ڵیت ئه‌و کاره‌ساته به‌بێ هیچ گومانێک کاردانه‌وه‌ی توند به دوای خۆیدا دێنێت و ده‌شڵیت ئه‌و بڕیارانه‌ش که به‌رامبه‌ر که‌سانێک دراون له بواری سیڤیلیدا کارده‌که‌ن بڕیاری ناڕه‌وان.
ڕێکخراوی ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ که ڕێکخراوێکی داکۆکیکاره له مافه‌کانی مرۆڤ له یه‌کێ له ڕاپۆرته‌کانیدا ئێرانی به پله دوو داناوه له‌پاش وڵاتی چین له‌و ڕیزبه‌ندیه‌ی بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی کردووه که سزای له‌سێداره‌دان تیایاندا بهجێدهگهیهنرێن.
به‌ڵێن ساڵح پاش چه‌ند کاژمێرێک له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی له سێداره‌دانی ئه‌و پێنج چالاکوانه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حه‌بیبیدا گفتوگۆی کردووه.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفت وگۆکه بن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی5:31 خوله‌که.