ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت پێی وانییه بڕیاره‌که‌ی به‌ره‌ی ته‌وافوقی عه‌ره‌به سوننه‌کان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌شداری له حکومه‌تدا ناکه‌ن ئه‌گه‌ر بێت و به‌شدارییان له نێوه‌ندی بریارداندا نه‌بێت، ببێته مایه‌ی ته‌گه‌ره‌یه‌ک له به‌رده‌م پێکهێنانی حکومه‌تی عێراقیدا.
له میانه‌ی گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی عێراق ده‌ڵێت نه‌ک هه‌ر وڵاته دراوسێکانی عێراق به‌ڵکو وڵاتانی دوور تریش ده‌ستیان خستۆته مه‌سه‌له‌ی پـێکهێنانی حکومه‌تی ئایندهی عێراقه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:53 خوله‌كه.