ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت به دووری نازانێت مه‌به‌ستی سیاسیانه له پشت بڕیاره‌که‌ی ده‌سته‌ی به‌دواداچونی دادوه‌ریدا هه‌بێت بۆ ڕێگه‌گرتن له زیاتر له په‌نجا کاندیدی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان. له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، ئه‌م ئه‌ندامه‌ی پێشوی په‌رله‌مان باسیش له‌وه ده‌کات ئه‌گه‌ر بێتوو لیستی ئه‌لعێراقیه له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقیدا بکشێته‌وه ئه‌وا زیانێکی زۆر له پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌که ده‌دات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی6:44 خوله‌كه.