تا ئێسـتا ڕوون نه‌بۆته‌وه کێ پـۆسـتی سه‌ره‌ک وه‌زیر له حکومه‌تی داهاتووی عێراقدا ده‌گرێته‌ده‌ست، به‌ڵام له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ناوی دکتۆر ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی‌ش هاتۆته ئاراوه.
دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ئه‌ندامی پـێشـووی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت ئه‌و بڕوا ناکات ناوی دکتۆر چه‌له‌بی به ئاسـتێـکی زۆر فراوان خرابێته ڕوو، چونکه به‌هۆی کۆمه‌ڵێـک مه‌سه‌له‌وه سه‌خته ئه‌و ببێته ئه‌و که‌سه‌ی چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی عێراق بکات.
پاشـان دکتۆر ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت تا ئێسـتاش نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆکی لیسـتی ده‌وڵه‌تی یاسا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها کاندیدی لیسته‌که‌ی بێت و هه‌روه‌ها داوا له هاوبه‌ندی نیشـتیمانیش ده‌کات بیکه‌ن به کاندیدی خۆیان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:54 خوله‌كه.