Accessibility links

ڕاپۆرتێکی ئەمەریکی: زیادبوونی بەرچاوی ڕووداوەکانی تەقەکردن لەناو سوپای ئەفغانستاندا


ڕاپۆرتێکی فەڕمی ئەمەریکا ئاشکرای دەکات ڕووداوەکانی تەقەکردن لە ناو سوپای ئەفغانستاندا لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، ئەمە لەکاتێکدایە هێزە بیانیەکان لە وڵاتەکەدا دەکشێنەوە.

ئۆفیسی پشکنەری گشتی تایبەت بە دووبارە بونیادنانەوەی ئەفغانستان کە سەر بە کۆنگرێسە وتی " ژمارەی هێرشەکان لەناوخۆدا دژی سەربازانی هێزەکانی ئەفغانستان لەسەدا 82 زیادیکردووە."

وتی ئەم زیادبوونە گەورەیە لە ڕووداوەکان کە تیایدا سەربازێکی ئەفغانی تەقە لە هاوڕێکانی دەکات، بۆتە هۆی زیادبوونی قوربانییەکان.

لەسەر داوای حکومەتی کابوڵ، پشکنەری گشتی ژمارەی قوربانیانی سوپای ئەفغانستانی بڵاونەکردەوە.

بەڵام لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دراوە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لەنێوان 1 ی مانگی یەکەوە بۆ 31 ی مانگی سێ ئاگاداری 31 هێرش بووە لە ناو سوپای ئەفغانستاندا، ئەوەش بۆتە هۆی کوژرانی 115 کەس و برینداربوونی 39 کەسی دیکە.

لەلایەکی دیکەشەوە لە هەمان ماوەدا ژمارەی هێرشەکانی دوژمن لە ئەفغانستان بەبەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوودا زیادیکردووە، ئەمەش سەرەڕای کەمبوونەوەی توندوتیژییەکان لە وەرزی زستاندا.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG