Accessibility links

کۆمەڵەی سوریا: هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سەر بە تورکیا لە عەفرین ڕێگەیەکی نوێ دادەنێن بۆ پـێشێلکردنی مافی هاوڵاتیانی کورد


کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت هێزەکانی سەر بە فیرقەی ئەلحەمزەی سەر بە تورکیا لە عەفرین ڕێگەیەکی نوێیان داناوە بۆ پارە سەندن لە هاوڵاتیانی کوردی ناوچەکە.

کۆمەڵەکە ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاپـۆرتێکیدا دەڵێت ئەندامانی ئەو هێزە لە ناوچەی باسوتە و بورج عەبدالۆ و عێندارەی عەفرین بە ناوی جەژنانەوە پارەیان لە خەڵکی سەندووە و هەر خێزانێک باخی هەبێت و بەروبوومەکەی کۆکردبێتەوە 5 هەزار لیرەی سوریـیان لێسەندوون.

دەشڵێت ئەم پـێشێلکاریـیانە بەردەوام بەرامبەر ئەو هاوڵاتیـیە کوردانە دەکرێن کە ڕاگواستنیان ڕەتکردووەتەوە. پاشان ئاماژە بۆ گروپی سوڵتان مورادی سەر بە تورکیا دەکات کە دەستیانگرتووە بەسەر گوندی کۆبلاکی سەر بە شارۆچکەی شەران و بڕی 200 دۆلاری ئەمەریکایی لەو خێزانانە دەسێنن کە کرێچین. دەڵێت ئەگەر بێت و ئامادە نەبن ئەو بڕە پارەیە بدەن ئەوا هەڕەشەی دەرکردن و دەستگیرکردنیان لێدەکەن.

XS
SM
MD
LG