Accessibility links

کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ: بە تاڵانبردنی عەفرین بەردەوامە


کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت گروپە چەکدارەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ئەوانەی تورکیا پاڵپشتیان دەکات بەردەوامن لە دزین و تاڵانیکردنی عەفرین.

کۆمەڵەکە کە تۆڕێکی گەورەی چالاکوانانی لە ناو سوریا هەیە، ئەمڕۆ دووشەممە ڕاپـۆرتێکی لە بارەی عەفرینەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت گروپـی " الجبهة الشامية" ی ژێر ئاڵای "چڵە زەیتون"ی سەر بە تورکیا، بە ناوی چاککردنی جادەکان سەرانە لە جوتیارانی گوندی ماباتا (معبطلي) ، وەردەگرێت. دەڵێت هەر جوتیارێک ماشێنی گشتوکاڵی هەبێت دەبێت بە بەهای زیاتر لە 150 دۆلار بە دراوی تورکی پارە بەو گروپە بدات. جگە لەوەش فەرماندەکانی ئەو گروپە بەشێک لە بەروبوومە گشتوکاڵیەکانیش لە جوتیارەکان دەبەن.

کۆمەڵەکە لە درێژەی ڕاپـۆرتەکەی باس لە ڕفاندنی دوو کەس دەکات، دەڵێت لەلایەن چەکدارانی سەر بە چڵە زەیتونەوە ڕفێندراون و ڤیدیۆی یەکێک لە ڕفێندراوەکانیان بۆ کەسوکاری ناردووە لە گوندی بەعدینو و تیایدا نیشانی داوە چۆن ئەشکەنجەیان داوە، وە دەڵێن ئەگەربێت و 200 هەزار دۆلار نەدەن ئەوا دەیکوژن.

XS
SM
MD
LG