Accessibility links

ڕەوشی ئاوارەکانی خەڵکی عەفرین لە کەمپـێکی ناوچەی شەهبا


پاش ئەوەی لەشکری تورکیا و گروپە ئیسلامیـیەکانی لایەنگری لە ئۆپـۆزسیۆنی سوریا دەستیانگرت بەسەر ناوچەی عەفرین، بە سەدان هەزار کەسی خەڵکی سیڤیلی عەفرین ئاوارە و دەربەدەربوون و هەر خێزانە و لە ناوچەیەکی سوریا پەناگەیەکەیەکی بۆخۆی دۆزیوەتەوە.

بەشێک لەو خێزانانە لە ناوچەی شەهبا جێگیربوون و ئێستا لە ڕەوشێکی ئێجگار ناخۆشدا دەژین لەم کاتەی ڕەز و باخەکانیان لە عەفرین شین دەبێتەوە، ئەمانیش لە دەشتێکی شەهبا ڕێکخراوەکان دەستی یارمەتیـیان بۆ درێژدەکەن.

نورشان حسێن ئەندامی کۆمیتەی شارەوانی شەهبا لە لێدوانێکی بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ئەوان توانا سنووردارەکانی هەیانە خزمەتگوزاریـیە گشتیـیەکان پـێشکەشی ئەو خەڵکە دەکەن بە هاوکاری ڕێکخراوەکان.

نەورۆز ڕەشۆ ڕاپـۆرتێکی دەنگی لەم بارەیەوە ئامادەکردووە و چەند وێنەیەکی کەمپەکەی ناردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:16 0:00

XS
SM
MD
LG