Accessibility links

شەڕی عەفرین لە 22ەمین ڕۆژیدا


تۆپباران و بۆردومانەکانی تورکیا بەردەوامن لەسەر ناوچەی کوردنشینی عەفرین لە سوریادا هاوکاتی شەڕ و پێکدادانە قورسەکانی نێوان سەربازەکانی تورکیا و ئەو هێزانەی داکۆکی لە ناوچەکانیان دەکەن.

ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ بنکە لە لەندەن دەڵێت فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هێرشیان کردۆتە سەر ژمارەیەک شارۆچکە و گوند لە باکوری رۆژهەڵاتی شاری عەفرین و لە هەمان دەمیشدا شەڕی قورس و دژوار ڕوویانداوە لە نێوان هێزە سەربازییەکانی تورکیا و هێزە ئیسلامییەکان لە لایەک و یەکینەکانی پاراستنی گەلیش لە لایەکی تر.

ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە دوا ڕاگەیاندنیدا ئاماژە بە هەروادێ و زۆربوونی زیانە گیانییەکان دەکات لەو شەڕانەی نێوان تورکیا کورد لە سوریادا.

وەک ئەم ڕێکخراوە دەڵێت ژمارەی کوژراوەکانی ناو یەپەگە بەرز بۆتەوە بۆ 152 کەس لە ماوەی 22 ڕۆژی ڕابردوودا. ژمارەی کوژراوەکانی تورکیا و هێزەکانی هاوپەیمانیشی لەم کردە لەشکریانەی ئانکەر ناوی ناوە "چڵە زەیتون" گەیشتۆتە 194 کەس و 29 کەسیان سەربازی تورکن کە دووانیان فڕۆکەوانن.

بەپێی ڕاپۆرت ئەم ڕێکخراوە دەیان برینداریش لە هەردوو لایەن هەن.

هێزەکانی تورکیا و هاوپەیمانەکانی توانیویانە دەست بگرن بەسەر ژمارەیەک گوند لە ناوچە سنوریەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا، بەڵام یەکینەکانی پاراستنی گەل پلانەکانی بەرگری خۆیان گۆڕیوە بۆ بەکارهێنانی تاکتیکی نوێ وەک لێدان و کشانەوەی خێرا.

XS
SM
MD
LG