Accessibility links

کۆمەڵەی سوریا: لە ماوەی ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 350 هەزار هاوڵاتی کوردی عەفرین ئاوارەبوون


کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لەوەتای تورکیا و هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سەر بە ئەنکەرە دەستیانگرتووە بەسەر عەفرین، زیاتر لە 350 هەزار هاوڵاتی کوردی ئەو ناوچەیە ئاوارەبوون.

ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری کۆمەڵەکە ئەمڕۆ دووشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی عەرەبستانی سعودیـیە گوتیشی هێزەکانی تورکیا بە بەرنامە گۆڕانکاری دیموگرافی لە عەفرین دەکەن و ئەو خەڵکە ناچارکراون بڕۆن بۆ کەمپی ئاوارەکان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی حەلەب.

باسی لەوەش کرد لە ماوەی ئەو ساڵە 384 کەسی سیڤیل کوژراون بە دەستی هێزەکانی تورکیا و گروپەکانی ئۆپـۆزسیۆن، لە نێویاندا 55 منداڵ و 36 ژن هەن.

گوتیشی ئەو خەڵکەشی ماونەتەوە ڕۆژانە لە لایەن هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانەوە پـێشێلکاریـیان بەرامبەر دەکرێت، لەوانە ڕفاندن و داوای پارە بۆ ئازادکردنیان، ناچارکردنیان بە فرۆشتنی ماڵەکانیان یان دەستگرتن بەسەر ماڵەکانیاندا.

ڕامی عەبدولڕەحمان لە درێژەی قسەکانیدا گوتی تورکیا دادگای لە عەفرین پـێکهێناوە لە کەسانی نایاسایی، وە ئەم دادگایە بڕیار دەدات دەستبگیرێت بەسەر ماڵی خەڵک بە بیانوی یەپەگەن یان سەر بە یەپەگەن.

جێی ئاماژەیە هەفتەی ڕابردوو ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە وتارێکیدا گوتی وڵاتەکەی تاکە وڵاتە لە سوریا کە تەنیا بۆ کاری مرۆیی لەوێ بێت.

XS
SM
MD
LG