Accessibility links

هەفتەی پشتگیری لە عەفرین لە سلێمانی ڕادەگەیەنرێت


لە درێژەی کاردانەوەکان دژی لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین، شاری سلێمانی هەفتەی پشتگیری لە عەفرین ڕادەگەیەنێت کە تێیدا چەندین چالاکی جۆراوجۆری هونەری و ڕۆشنبیری لە هەریەکە لە فیلمی سینەمایی و دیکۆمێنتاری و پانێڵ و شانۆی سەرشەقام لە خۆ دەگرێت و هەموو چالاکییەکان پەیوەستن بە خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردەوە و چالاکییەکان لە ڕۆژی شەممە بەرواری ٤٣\٢ەوە دەستپێدەکات و تاکو ڕۆژی هەینی بەرواری ٢\٣ بەردەوام دەبێت.

ڕەوەز حەمە ساڵح، بەڕێوبەری ناوەندی غەزەلنووس لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە بە هاوکاری لەگەڵ چەند ناوەندێکی تر، هەفتەی پشتگیری عەفرینیان ڕاگەیاندووە و چالاکییەکان هەشت فیلم لە خۆ دەگرێت کە دوانیان فیلمی دۆکیۆمێنتارییە. وتیشی کە چوار ڕۆژی سەرەتا تایبەتە بە فیلم کە هەموو فیلمەکان بە بێ بەرامبەر پەخش دەکرێت، ڕۆژی چوارەم و پێنجەمیش دوو پانێڵ لە خۆ دەگرێت و ڕۆژی حەوتەم و کۆتایی بە شانۆیەکی سەرشەقام لە پارکی ئازادی کۆتایی بە چالاکییەکان دەهێنن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:23 0:00

XS
SM
MD
LG