Accessibility links

تەقینەوەیەک لە عەفرین کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە


وێنەی ئەرشیف
وێنەی ئەرشیف

سەرچاوەکانی هەواڵ دەڵێن ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری عەفرین تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا ژمارەیەک کەس کوژراون و برینداربوون.

کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت تەقینەوەکە بەیانی ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە دروازەی شارەکە لە ناوچەی ترندە ڕوویداوە کە لەوێ ئۆتۆمبیلەکان بۆ پـشکنین ڕیزدەبن.

بەپـێی دوایـین ئامارەکان بە لایەنی کەم 15 کەس کوژراون، لەوانە 8 کەسی سیڤیل کە دووانیان منداڵبوون و 4 چەکداری هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای سەر بە تورکیا و لەگەڵ کەسێک کە ناناسرێتەوە. هەروەها زیاتر لە 30 کەسی دیکە برینداربوون.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کەس بەرپـرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە ڕانەگەیاندووە.

XS
SM
MD
LG