Accessibility links

کۆمەڵەی سوریا: لە عەفرین لەسەر نەورۆز خەڵک دەسـتگیرکراوە


شکاندنی پەیکەری کاوەی ئاسنگەر لە عەفرین لە لایەن گروپەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سەر بە ئەنکەرە، 18 ی مانگی سێی ساڵی 2018
شکاندنی پەیکەری کاوەی ئاسنگەر لە عەفرین لە لایەن گروپەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سەر بە ئەنکەرە، 18 ی مانگی سێی ساڵی 2018

کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت بەپـێی چەند سەرچاوەیەکی بڕواپـێکراو، گروپەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریای سەر بە ئەنکەرە لە عەفرین ژمارەیەک گەنج و پـیاویان دەسـتگیرکردووە بە تاوانی ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و کردنەوەی ئاگر. کۆمەڵەکە ئەمڕۆ پـێنجشەممە لەسەر ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی دەسـتگیرکردنەکان لە ناوچەی کەفرسفرە و ناوچە گوندیـیەکانی دیکەی عەفرین بووە.

دەشڵێت پـێشتر ئەنجومەنەکانی سەر بەو گروپانە بۆ بەڕێوەبردنی عەفرین ڕاگەیاندنێکیان بڵاوکردبووەوە و تیایدا گوتویانە لە 20 ی مانگی سێ و هیچ ڕۆژێکی دیکە ناکرێتە پـشووی فەرمی بۆ جەژنی نەورۆز، وە هەموو دامودەزگاکانی عەفرین بەردەوام دەبن لە کارکردن. هەروەها گوتویانە ڕێگە نادەن گردبوونەوە بکرێت و تایە بسووتێنرێت و ئاهەنگ سازبکرێت.

جێی وەبیرهێنانەوەیە ساڵێک لەمەوبەر کاتێک هێزەکانی تورکیا و ئۆپـۆزسیۆنی سەر بە ئەنکەرە دەستیانگرت بەسەر عەفرین، پەیکەری کاوەی ئاسنگەریان لە ناو شارەکە شکاند.

XS
SM
MD
LG