Accessibility links

گردبوونه‌وه‌يه‌ك له‌ هه‌ولير بۆ پشتيوانى له‌ عه‌فرين به‌ڕێوه‌چوو


پشتیوانی خەڵکی هەولێر لە بەرخودانی عەفرین

" هه‌روه‌ها ئێمه‌ هاتووين بۆ ئه‌وه‌ى وره‌ به‌ ئەوان بده‌ين و به‌ راستيش ئێمة وره‌ له‌وان وه‌رده‌گرين."

رۆژى شه‌ممه‌ گردبوونه‌وه‌ و خۆپيشاندانيك له‌ چه‌ندين شار و شارۆچكه‌يه‌كى هه‌ريمى كوردستان بۆ پشتگيرى له‌ عه‌فرين به‌ڕيوه‌چوو.

له‌ هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌يه‌كى زۆر له‌ چين و توێژی جياجيا به‌شداريان له‌و کردبوونه‌وه‌يه‌ كرد و په‌يامى خۆيان هه‌بوو، له‌مباره‌يه‌وه‌ هه‌نگاو هاشم به‌رپرسى ڕاگه‌ياندنى مه‌كۆى گۆڕان له‌ هه‌ولێر به‌ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا گوت، " مه‌به‌ستمان له‌و گردبوونه‌وه‌يه‌ گه‌ياندنى په‌يامى باشوورى كوردستان بوو، دووپاتكردنه‌وى پشتگيرى وپشتيوانى باشوورى كوردستان بوو بۆ عه‌فرين كه‌ بۆ ماوه‌ى پێنج حه‌فته‌يه‌ له‌ به‌رگرى و به‌رخوداندايه‌."

ژماره‌يه‌کى زور له‌ هاووڵاتيانی ىشارى هه‌ولێر و ناوچه‌كانى ترى كوردستان له‌ به‌رده‌م پاركى "شانه‌ده‌ر"ى شارى هه‌ولير گردبوونه‌وه‌ و پێكه‌وه‌ پشتگيرى خۆيان بۆ هێزه‌ كورديه‌كان و خه‌ڵكى سڤيلى عه‌فرين ده‌ربڕى و ده‌ڵێن پێويسته‌ له‌ هه‌موو شار و شارۆچكه‌يه‌كى هه‌ريمى كوردستان بۆ عه‌فرين بينه‌ ده‌نگ و هاوكاريان بكريت تا سه‌ركه‌وتن له‌ عه‌فرين رابگه‌ێنرێت.

پشتیوانی هەولێر لە عەفرین
پشتیوانی هەولێر لە عەفرین

زانا شيروانى چالاكى كومه‌ڵى مه‌ده‌نى له‌و گردبوونه‌وه‌يه‌دا ده‌ڵێت:

"ئێمه‌ ئه‌مرۆ هاتووين ئه‌و هيرشه‌ ناره‌وايه‌ى سوپاى توركيا بۆ‌ سه‌ر عه‌فرين ئيدانه‌ و مه‌حكوم بكه‌ين چونكة پێچه‌وانه‌ى هه‌موو پره‌نسيپه‌كانى مافى مرؤڤه‌ وپشتيوانى ته‌واوى خۆمان بۆ كوردانى عه‌فرين دووپات ده‌كه‌ينه‌وه‌ و داواش له‌ سه‌ركردايه‌تى كورد ده‌كه‌ين يه‌كگرتوو بن و به‌يه‌كه‌وه‌ شۆ‌رش بكه‌ن."

محه‌مه‌د به‌كر چالاكوانيكى رۆژئاوايه‌ به‌ به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ريكا گوت، "ئێمه‌ هاتووين بۆ‌ ئه‌و گردبوونه‌وه‌يه‌ پشتگيرى خۆمان بۆ به‌رخودانى عه‌فرين ده‌ربڕین و هه‌روه‌ها ئێمه‌ هاتووين بۆ ئه‌وه‌ى وره‌ به‌ ئەوان بده‌ين و به‌ راستيش ئێمة وره‌ له‌وان وه‌رده‌گرين."

كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌يى كوردستان كه‌نه‌كه‌ به‌ به‌شدارى و هه‌ماهه‌نگى لايه‌نه‌ سياسيه‌كان و ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نى و زانايانى ئاينى و پيكهاته‌كان و چين و توێژه‌كان، ڕێپێوانى جه‌ماوه‌رى و گردبوونه‌وه‌يه‌كيان له‌ هه‌ولير سازكرد بۆ پشتگيرى خه‌ڵكى سڤيلى عه‌فرين و هێزه‌ كورديه‌كانى رۆژئاواى كوردستان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:07 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG