نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ژماره‌ی ئه‌و که‌سـانه‌ی تازه تووشی ڤایرۆسی HIV بوونه له یه‌ک له‌سه‌ر چوار کۆمبۆته‌وه له 22 وڵاتی خوار بیابانی سه‌حرا له ئه‌فریقا. ئه‌وانه‌ش ئه‌و وڵاتانه‌ن که زۆرترین خه‌ڵکیان لێ تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بووه.
کاربه‌ده‌سـتان له‌گه‌ڵ ڕێـکخراوه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئه‌یدز هه‌ینی ڕایانگه‌یاند ئه‌م وڵاتانه زۆرترین ژماره‌ی تووشبووان به‌م ڤایرۆسه‌یان هه‌بووه. ئێسـتا له ژماره‌ی تووشبووانی نوێ که‌مبۆته‌وه. له ناو ئه‌م وڵاتانه ده‌کرێت ناوی که‌ناری عاج، ئه‌ثیوبیا، نایجیریا، ئه‌فریقای باشور، زیمبابۆی، زامبیا، بـبرێت.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت گه‌نجه‌کان ڕۆڵی گرنگیان هه‌بووه له پـێشـگرتن له تووشبوون به‌م نه‌خۆشیـیه، ئه‌ویش له ڕێی دره‌نگتر ده‌ستیان به کاری سێکسی کردووه و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی که‌متر و کۆندۆمیان به‌کارهێناوه.