Accessibility links

تاڵیبان داوا لە ئەفغانستان دەکات واز لە هەڵبژاردنەکان بهێنن


تاڵیبان داوای لە دەنگدەرانی ئەفغانی کرد واز لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان بهێنن و داوای کرد هەموو هێزە بیانیەکان لە وڵاتەکەدا بکشێنەوە و ئاماژەی بەوەدا ئەوە تاکە چارەسەرە بۆ کۆتای هێنان بە جەنگی بەردەوامی 17 ساڵەی ئەفغانستان، ئەمەش لەگەڵ زیادبوونی هێرشەکانیدا بۆ سەر ناوچە ستراتیژییەکانی وڵاتەکە.

ئەم لێدوانەی تاڵیبان هاوکاتە لەگەڵ سەردانەکەی نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئەفغانستان زەڵمای خەلیلزاد کە وەکو نوێنەری هەوڵەکانی ئاشتی بۆ ئەفغانستان دیاریکراوە.

وتەبێژی تاڵیبان زەبیحوڵا موجاهید وتی ئەمەریکا هەڵبژاردنەکان تەنها بۆ یەک مەبەست دەقۆزێتەوە، ئەویش ئەوەیە کە شەرعیەتی زیاتر بدات بە بوونی و دەسەڵاتی لە وڵاتەکەدا.

وتیشی " ئەمەریکا هەستێکی ساختە دەدات بە خەڵکەکە بەوەی کە مافی خۆیانە دەنگ بدەن، ئەمەش تاوەکو شەرعیەتی زیاتر بدەن بە بوون و دەسەڵاتیان لە وڵاتەکەدا."

هەروەها وتی " چارەسەری ڕاستەقینە بۆ بارودۆخی ئەفغانستان لەوەدایە کە هەموو هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان بکشێنەوە و حوکمی ئیسلام بگەڕێندرێتەوە بۆ وڵاتەکە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG