هێزی نێونه‌ته‌وه‌یی به ڕێبه‌رایه‌تی ناتۆ له ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند خۆکوژێکی تالیبان به ئوتۆمبێلی بارهه‌ڵگری په‌لاماری بنکه‌یه‌کی هاوپه‌یمانانی له ستانی وه‌رده‌ک له ناوه‌ڕاستی ئه‌فغانستاندا داوه، له ئاکا‌م 2 خه‌ڵکی مه‌ده‌نی کوژراون.
یه‌کشه‌ممه، ناتۆ ڕایگه‌یاند به هۆی ته‌قینه‌وه خۆکوژیه‌که، 77 که‌سی ناتۆ و نزیکه‌ی 25 مه‌ده‌نی ئه‌فغانی برینداربوون که مه‌ترسی له ژیانیان نیـیه له ئێواره شه‌وی 10هه‌مین ساڵیادی هێرشه تیرۆریستیه‌کانی 11 ی سپتامبه‌ر بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا.
تالیبان به‌رپرسیارێتی هێرشه‌که‌ی شه‌ممه‌ی گرتۆته ئه‌ستۆ.
ئه‌م هێرشه چه‌ند کاتژمێرێـک پاش ئه‌وه هات که تالیبان به توندی ڕه‌خنه‌ی له واشنتن گرت و گوتی داگیرکردنی ئه‌فغانستان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا که 2001(دوابه‌دوای هێرشه تیرۆریستیه‌کانی 11 سپتامبه‌ر)،" په‌ڵه‌یه‌کی هه‌میشه‌ییه به ناوچاوانی دیموکراسی ڕۆژئاوا."
تالیبان ئه‌مه‌ریکای تاوانبارکرد که هێرشی تیرۆریستی وه‌ک بیانو به‌کار دێنێت بۆ شه‌هیدکردنی موسوڵمانانی بێگوناهـ.