Accessibility links

چەکدارێک لە ئەفغانستان 6 کرێکار دەکوژێت


کاربەدەستێکی ئەفغانستان دەڵێت چەکدارێکی نەناسراو 6 کەسی کوشتووە کە لە بنکەیەکی لەشکری ئەمەریکا لە باکوری پایتەخت کاریان دەکرد.

وەحیدە شاکار گوتەبێژی پارێزگای پەروان ئەمڕۆ هەینی گوتی شەوی ڕابردوو 9 کرێکار کە لە بنکەی باگرامی ئاسمانی کاریان دەکرد، لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە لە دوری 500 مەتر لە بنکەکە کەسێکی چەکدار لەسەر ماتۆرسکیلێکەوە تەقەی لێکردوون و لە ئەنجامدا 6 کەسیان کوژراون و 3 کەسەکەی دیکە برینداربوون.

زەبیحوڵڵا موجاهید گوتەبێژی تاڵیبان گوتی ئەوان هیچ پەیوەندیـیان بە ڕووداوەکەوە نیـیە.

بەڵام داعش لەو ناوچەیە بوونی هەیە و پـێشتر لە 9 ی مانگی چوار لە ئۆتۆمبیلێکەوە 5 ڕۆکێت گیرانە بنکەی باگرام و داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاند، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.

وەحیدە شاکار گوتیشی هێزەکانی ئاسایشی وڵاتەکەی دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی ئەو تاوانبارەی هێرشی کردووەتە سەر ئەو کەسانە کە کارمەندی پاککردنەوەبوون لە بنکەکە.

XS
SM
MD
LG