Accessibility links

تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە پایتەختی ئەفغانستان 48 کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە


کاربەدەستانی ئەفغانستان دەڵێن ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە نزیک کۆمەڵە بینایەک لە ڕۆژهەڵاتی کابولی پایتەخت تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 4 کەس کوژراون و 44 کەسی دیکە برینداربوون.

نەجیب دانش گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان گوتی تەقینەوەکە کۆمەڵە بینای گرین ڤیلیجی کردووەتە ئامانج کە لە نزیک جادەیەکی قەرەباڵغی شارەکەدایە وکەسانی بیانی تێدایە.

گوتیشی بە لایەنی کەم 10 منداڵ لە نێو بریندارەکاندان و زیانێکی زۆر بە بیناکانی ناوچەکە کەوتووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ئەو کۆمەڵە بینایە پـێش ماوەیەک شوێنی ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بوون، بەڵام ئێستا نیمچە چۆڵن و تەنیا ژمارەیەک پاسەوانیان تێدایە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کەس بەرپـرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە ڕانەگەیاندووە.

XS
SM
MD
LG