Accessibility links

لە هێرشێکدا بۆ سەر کاروانێکی ئۆتۆمبیلی هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانی 4 کەس دەکوژرێن


وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان دەڵێت لە هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر کاروانێکی ئۆتۆمبیلی هێزەکانی ئاسایش لە ناوچەیەکی نزیک کابولی پایتەخت بە لایەنی کەم 4 کەس کوژراون و 6 کەسی دیکە برینداربوون.

نەجیب دانش گوتەبێژی وەزارەتەکە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوت تەقینەوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە ناوچەی باغمانی ڕۆژئاوای کابول ڕوویداوە کاتێک هێزەکە لە ئۆپەراسیۆنێکی شەودا گەڕابوونەوە.

گوتیشی هێشتا ڕوون نیـیە ئایە خۆکوژەکە بە پـیادەبووە یان ئۆتۆمبیلی پـێبووە، بەڵام سەرچاوەیەکی ئاسایشی کە داوایکردبوو ناوی ئاشکرانەکرێت بە فڕانس پـرێسی گوتووە خۆکوژەکە بە ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو هێرشەکەی ئەنجام دابوو.

ئەم هێرشە پاش چەند کاتژمێرێک هات لەوەی لە هێرشێکی دیکەدا بۆ سەر بنکەیەکی پـۆلیس لە ناوچەی ئارغیستانی پارێزگای قەندەهار 8 پـۆلیس کوژران. تاڵیبان بەرپرسیارێتی خۆی لەم هێرشە ڕاگەیاند.

XS
SM
MD
LG