کەسێکی خۆکوژ ماتۆرسکیلێکی بۆمبڕێژکراوی لە ناوچەی دیپـلۆماسی کابولی پایتەختی ئەفغانستان تەقاندەوە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 3 کەس کوژران و 15 کەسی دیکە برینداربوون.
ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پـرێس دەڵێت تەقینەوەکە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بووە، لەو کاتەی فەرمانبەران لە کارەکانیان تەواودەبوون و ئۆفسەکانیان جێدەهێت.
دەوڵەت وەزیری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان گوتی بەپـێی زانیاریـیە سەرەتایـیەکان خۆکوژەکە بە ماتۆرسکیلەکەیەوە لە خاڵی پشـکنینی یەکەم دەربازبووە، بەڵام لە دەروازەی دووەم خۆی تەقاندووەتەوە.
گوتیشی هێشتا نازانن ئامانجی چی بووە، بەڵام ڕووداوەکە لە دوری چەند مەترێک بووە لە ئۆفیسی پەیوەندیـیەکانی وەزارەتی بەرگری. هەروەها گوتی هیچ لە کارمەندێکیان زیانی پـێنەگەیشتووە.