Accessibility links

ئەفغانیـیەکان بە لێدوانەکانی سەرۆک ترامپ لە بارەی پاکستانەوە خۆشحاڵن


هاوڵاتیانی ئەفغانی ئەمڕۆ سێشەممە خۆشحاڵیان دەربڕی لەمەڕ وتە توندەکانی دانۆڵد ترامپ ی سەرۆکی ئەمەریکا کە بە پاکستانی گوتووە. لە وتەکەیدا سەرۆک ترەمپ ستراتیژی خۆی بۆ ئەفغانستان دیاریکرد.

لەو بارەیەوە عەبدوڵا عەبدوڵای دووەم بەرپرسی خاوەن دەسەڵات لە دوای سەرۆکی ئەفغانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی ستراتیژی ئەمەریکا بۆ ئەفغانستان دەرفەتێکی باش دەڕەخسێنیت بۆ ئەوەی دەرئەنجام ئامانجەکان بە ئاشتیانە لە هەرێمەکەدا دەستەبەر بکرێت. ناوبراو گوتیشی لایەنی هەرێمی ئەم ستراتیژەی ئەمەریکا بەرامبەر ئەفغانستان زۆر ڕوونە و کرۆکی کێشەکەی زۆر بە چاکی دیاریکردووە.

سەرۆک ترامپ لە مەڕ ستراتیژی نوێی ئەمەریکا بۆ ئەفغانستان ئاماژەی بەوەکرد و گوتی هێزەکانی ئەمەریکا کارنامەیەکی یەک ئامانجیان هەیە و ئەوەش لە ناوبردنی چەکدارانی توندڕەوە. سەرۆک ترامپ شەوی رابردوو گوتیشی چیتر ئێمە وڵاتی بنیاتنەر نابین، بەڵکو ئێمە تێرۆرستان دەکوژین و لەناویان دەبەین.

هاوکات دانۆڵد ترامپ پاکستانی تۆمەتبارکرد بەوەی کە پەناگەی سەلامەت بۆ تێرۆرستان دابین دەکات ، ئەوانەی لە ئەفغانستانی هاوسێی پاکستانەوە سەربازانی ئەمەریکایی دەکوژن ، سەرۆک ترامپ داوای کاردانەوەی دەستبەجێی بۆ ئەو مەبەستە لە دژی تێرۆرستان لە پاکستان کرد و گوتی ئەگەر دەسەڵاتدارانی پاکستانی ئەو ئاگاهیکردنەوەیەی داویەتی پشتگوێ بخەن ئەو کاتە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کاردانەوەی لە دژی پاکستان دەبێت.

جێی ئاماژەیە کاربەدەستانی ئەفغانستان لە مێژەوە پاکستانی دراوسێـیان تاوانباردەکەن بەوەی بووەتە بناگە بۆ گروپە تێرۆرستیـیەکانی هێرش لە ناو ئەفغانستاندا ئەنجام دەدەن.

XS
SM
MD
LG