Accessibility links

لە شەڕێـکدا لە دژی تاڵیبان لە ئەفغانستان 15 ئەندامی هێزەکانی ئاسایش دەکوژرێن


کاربەدەسـتێـکی ئەفغانستان دەڵێت لە شەڕ و پـێکدانێـکدا لە ناوچەیەکی پارێزگای ئوروزگان لە باشوری وڵاتەکە 15 لە ئەندامانی هێزەکانی ئاسایش کوژراون.

محەمەد نەبی نیازۆ سەرۆکی پـۆلیسی ناوچەی دیهراوود ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد پـرێسی گوت شەوی ڕابردوو ئۆپەراسیۆنێـک ئەنجام درا بە مەبەستی کردنەوەی شاڕێگایەکی گرنگی پارێزگاکەیان.

چەکدارانی تاڵیبان بۆ ماوەی چوار ڕۆژ شاڕێگای نێوان ناوچەی دیهراوود و شاری تارین کۆتی ناوەندی پارێزگاکەیان بڕیبوو.

نیازۆ گوتیشی پاش شەڕێـکی خوێناوی هێزەکانی حکومەت کۆنتڕۆڵی ڕێگاکەیان کردەوە. باسی لەوەش کرد 8 ئەندامی دیکەی هێزەکانی ئاسایش لەو شەڕەدا برینداربوون. بەڵام سەبارەت بە زیانەکانی تاڵیبان هیچ زانیاری لانەبوو.

لە لایەکی دیکە گوتەبێژێـکی تاڵیبان بە ناوی قاری یوسف ئەحمەد بە ئەسۆشیەتد پـرێسی گوت شەڕەکە هێشتا بەردەوامە.

تاڵیبان لەم چەند مانگەی دوایی پەرەی بە هێرشەکانی داوە لە ئوروزگان و پارێزگاکانی دیکەی دەوروبەری، لەوانە لە هێلمەند ناوجەرگەی شوێنی تاڵیبان کە لەوێ زۆربەی ئەفیونی جیهان بەرهەم دەهێنرێت.

XS
SM
MD
LG