بەرپرسانی ئەفغانی ڕایانگەیاند کۆمەڵێک چەکدار هێرشێکیان کردۆتە سەر گوندێکی هەرێمی ساریبۆڵ لە باکووری ئەفغانستان و نزیکەی 50 کەسیان کووشتووە و منداڵ و ئافرەت لەنێو کوژراوەکاندا هەن.
زەبیحوڵلا ئامانی وتەبێژی دادوەری هەرێمەکە وتی چەکدارەکان چەکداری بیانیشیان تێدابووە لە شەودا هێرشیان کردۆتە سەر خاڵێکی ئاسایش لە ناوچەکەدا لە میرزا ئۆلانج و ئاگریان بەردەواتە 30 ماڵ.
وتیشی شەڕەکە هێشتا بەردەوامە و شێخەکانی ناوچەکە وتیان نزیکەی 50 کەس کوژراون کە منداڵ و ئافرەت و پیرییان تێدایەوە و زۆربەیان لە هۆزی هەزارەی شیعەن.
وتەبێژەکە وتی " زۆر بەدڕندانەیی کوژراون."
هەروەها حەوت کەسی هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانستان و کۆمەڵێک چەکداری تر کوژراون.
بەڵام بەرپرسان وردەکاری زیاتریان نەدا لەسەر ناسنامەی چەکدارەکان و ئامانی وتی چەکدارەکان پێکهاتبوون لە چەکدارانی داعش و تاڵیبان بەڵام تاڵیبان ڕەتی کردەوە بەشداری ئەو هێرشەی کردبێت و ڕایگەیاند ئەو تۆمەتانە چوارچێوەی جەنگی ڕاگەیاندنەکانەوە دژ بەوان سەرچاوەی گرتووە.
بەرپرسێکی گەورەی حکومەت لە کابوڵ وتی هێزەکانی ئاسایش بە فڕۆکەی جەنگی سەر بە هێزی ئاسمانی ئەفغانی نێردراون بۆ ناوچەکە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز