له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان به هۆی ئه‌وه‌ی ئوتوموبیلێک ده‌که‌وێته سه‌ر مینێکی سه‌رجاده ده مه‌ده‌نی که له نێویان دا ژن و منداڵ هه‌ن کوژروان، وه‌ک کاربه‌ده‌ستانی وڵات گوتیان.
ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له گه‌ڕه‌کی پڕ ئاژاوه‌ی جه‌خه‌توو له هه‌ریمی غازنی ڕوویدا دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و تالیبان پینج شه‌مه وتووێژه‌کانیان ڕاگرت.
گوته‌بێژی فه‌رمانداری هه‌ریمی غازنی عارف نووری به ئاژانسی فڕانس پرێسی گوت، "به‌داخه‌وه، له ته‌قینه‌وه‌که‌دا 10 که‌س، له نێویان دا چوار ژن و منداڵێک کوژران."
ئه‌و هه‌روه‌ها گوتی، هه‌موو کوژراوانی ته‌قینه‌وه‌که مه‌ده‌نی بوون و شه‌ش له ئه‌وان بریندارن.
ماروه ئه‌مینی، جێگری گوته‌بێژ بۆ وه‌زاره‌تی نێوخۆیی له کابول پشتڕاستی ژماره‌ی کوژراوانی کرد.
هیچ که‌س به‌رپرسایه‌تی بۆ ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
زوویه‌کی ئه‌م حه‌وتووه تالیبان هیرشێکی له نزیک بنکه‌ی گه‌وره‌ی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌نجامدا.
ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه چه‌ند کاتژمێر دوای ئه‌وه‌ی دێت که گوته‌بێژی تالیبان سوهه‌یل شاهین گوتی ڕێبه‌رانی تالیبان "وتووێژی باشیان" له گه‌ڵ شاندای ئه‌مه‌ریکا له دۆحا به‌ڕێوه‌بردووه، و ده‌شڵێت دوو لایه‌ن پلانیان هه‌یه دوای چه‌ند رۆژ وتووێژه‌کانیان ده‌ست پێبکه‌نه‌وه.
ساڵانێکی زۆر له شه‌ڕ و ئاژاوه گه‌لێک مین، گولله‌ی نه‌ته‌قێنراو، موشه‌ک و بومبه‌کانی ده‌ستکردی خۆماڵی جێ هێشتوون که گه‌لێک له ئه‌وانه منداڵان هه‌ڵیان ده‌گرنه‌وه و ته‌قینه‌وه ڕووده‌دات.
مانگی ڕابردوو، 15 مه‌ده‌نی له نێویان دا هه‌شت منداڵ کاتێک کوژران که ئوتوموبیله‌که‌یان له هه‌ریمی کوندووز له باکووری ئه‌فغانستان که‌وته سه‌ر مینێکی سه‌رزه‌وی.