ناتۆ ده‌ڵێت کۆماندارێـکی باڵای تاڵیبان و دوو ڕاوێژکاری له ئاکامی هێرشـێـکی ئاسمانی له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا له باکوری ئه‌فغانسـتان کوژراون.
خراپکاران به‌ره‌و بیبانی شـاری کوندوز له باکوری خۆرهه‌ڵات به‌ڕێ‌که‌وتبوون له‌و ده‌مه‌ی هێرشیان کرایه سه‌ر.
ناتۆ ده‌ڵێت کۆمانداره‌که‌ی تاڵیبان به‌رپـرسی تێـکڕای هه‌ڵمه‌ته‌کانی له‌شکریـیه له هه‌رێمی کوندوز.
له باشوری ئه‌فغانستانیش پـۆلیس ڕایگه‌یاند له ئاکامی دوو ته‌قینه‌وه که ته‌نها یه‌ک خوله‌کیان له نێواندا بووه له‌و ده‌مه‌ی کاروانێـکی پـۆلیس ڕه‌تده‌بوو 2 مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
جێـگری به‌رپـرسی پـۆلیسی هه‌رێم له قه‌نده‌هار فازڵ ئه‌حمه‌د شێرزادی ده‌ڵێت ماشێنه‌که‌ی له ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا کرابووه ئامانج، به‌ڵام له‌و کاته له ناو ماشێنه‌که‌یدا نه‌بووه. گوتیشی هێرشـه‌کان له ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی بۆمب و موتۆرسایکڵی به مینڕێژراوه‌وه ئه‌نجام‌دراون.