به‌رپـرسـانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن هێزه‌کانیان دووباره کۆنتڕۆڵی ناوچه‌یه‌کی خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌یان به‌ده‌سـتگرتۆته‌وه.
به‌رپـرسان گوتوویانه هێزه‌کانی ئه‌فغانی دووباره ناوچه‌ی خۆگیانی له هه‌رێمی غه‌زنی له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌یان کۆنتڕۆڵ کردووه، دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕێـکی توندیان له‌گه‌ڵ میلیشـیاکانی تاڵیبان کردبوو.
به‌رپرسـانی ئه‌فغانی گوتووشیانه تاڵیبان ژماره‌یه‌ک باڵه‌خانه‌کانی حکومه‌تیان به‌ر له به‌جێـهێشـتنی ناوچه‌که سـووتاندووه.
وته‌بێژی تاڵیبانیش زابیوڵا موجاهید پـشـتڕاستی کرده‌وه که‌وا تاڵیبان ناوچه‌که‌یان به‌جێ هێشـتبێت. گوتیشی تاڵیبان ژماره‌یه‌ک پـۆلیسی ئه‌فغانی ده‌سـتگیرکردووه و ده‌سـتی به‌سه‌ر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیشدا گرتووه.