کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار گه‌وره یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان حامید کارزایییان کوشـتووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن جان محه‌مه‌د خان شه‌وی یه‌کشه‌ممه له میانه‌ی هێرشێـکدا بۆ سه‌ر ماڵه‌که‌ی له کابولی پایته‌خت کوژرا.
کاربه‌ده‌سـتان گوتوویانه هێشتا شه‌ڕ له ناوچه‌که به‌رده‌وامه. هیچ ورده‌کاری زیاتر نه‌دراوه.
ئه‌م هێرشه پاش چه‌ند ڕۆژێـک له کوشـتنی ئه‌حمه‌د والی کارزایی زڕ برای حامید کارزایی هات.
ئه‌حمه‌د والی کارزایی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی قه‌نده‌هار بوو و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو له لایه‌ن یه‌ک له پاسه‌وانه‌کانی له ماڵه‌که‌ی خۆی ته‌قه‌ی لێـکرا و کوژرا.