کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ڕۆژئاوای وڵاته‌که بۆمبێـکی لاڕێ به پاسێـکی بچوکی بڕ له نه‌فه‌ردا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 14 که‌س که هه‌ر هه‌موویان ئه‌ندامانی یه‌ک خێزان بووبوون گیانیان له‌ده‌ستداوه.
گوته‌بێژێـکی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمی هیرات گوتی 4 که‌سی دیکه‌ش له‌و هێرشه‌دا برینداربوون که له ناوچه‌یه‌کی نزیک سنووری وڵاته‌که له‌گه‌ڵ تورکمانسـتاندا ڕوویداوه.
له پـێشـهاته‌یه‌کی دیکه‌دا، کاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانی ده‌ڵێن هێرشێـکی ئاسـمانی ناتۆ به هه‌ڵه 4 سه‌ربازی ئه‌فغانی کوشـتووه.
گوته‌بێژێـکی وه‌زاره‌ته‌که گوتی ئه‌و سه‌ربازانه ڕۆژی چوارشه‌ممه له هه‌رێمی هێلمه‌ندی باشوری وڵاته‌که له ئه‌رکێـکی گه‌ڕۆکدا بووبوون کاتێـک ئه‌و هێرشه ئاسـمانیـیه‌یان کرابووه سه‌ر. گوتیشی فڕۆکه‌کانی ناتۆ ئه‌و سه‌ربازانه‌یان به ملیشـیا زانیوه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سۆشێـیتد پـرێس له زاری گوته‌بێژێـکی ناتۆوه بڵاویکرده‌وه که گوتوویه‌تی تیمێـک بۆ لێـکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌که ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که کراوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ناتۆ هه‌روه‌ها لێـکۆڵینه‌وه له هێرشێـکی دیکه‌ی ئاسـمانی هاوپه‌یمانان ده‌کات که ڕۆژی سێشه‌ممه هه‌ر له هێلمه‌ند ڕوویدابوو و بووبووه مایه‌ی کوژرانی هاوڵاتیـیه‌کی سیڤیل و برینداربوونی 2 منداڵ.