کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانستان ده‌ڵێن هێزه ئاسایشیه نێونه‌ته‌وه‌یی و ئه‌فغانیه‌کان دوێنێ هه‌ینی و ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئۆپه‌راسیۆنێکی له‌شکرییان کردووه له سه‌رانسه‌ری ئه‌فغانستاندا و به‌لانی که‌م 25 یاخیبویان کوشتووه.
له ناوچه‌ی سانگین له هه‌رێمی هێلماند هێزه سه‌ربازیه‌کان 10 یاخیبویان کوشتووه و هه‌روه‌هاش سه‌رکرده‌یه‌کی ئاست به‌رزی تاڵیبانهکانیان ده‌ستگیرکردوه به ناوی مه‌لا محه‌مد حه‌سه‌ن.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵین حه‌سه‌ن ده‌ستی هه‌بووه له‌و هێرشانه‌ی له باکوری هه‌رێمه‌که ده‌کرانه سه‌ر هێزه سه‌ربازیه‌کان.
له ناوچه‌ی سورخ ڕۆت له هه‌رێمی نانگههار 8 میلیشیا کوژراون و دووانیش ده‌ستگیرکراون.
کاربه‌ده‌ستان ده‌شڵێن له 24 کاژمێری ڕابردوودا له‌م ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکریه‌دا چه‌ندانی تر کوژراون له شوێنه جیاجیاکانی ئه‌فغانستاندا، له‌وانه به‌لانی که‌م 7 توندڕه‌و له هه‌رێمی باغلان له باکوری ئه‌فغانستان کوژراون.
هاوکات وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان ده‌ڵێت یاخیبوان له هه‌رێمی غه‌زنی 5 پاسه‌وانی ئه‌فغانیان کوشتووه و ده‌شڵێت سه‌ربازه‌کان 6 که‌سیان له هێرشبه‌ران کوشتووه.