یاخیبوانی تاڵیبان له شاری قه‌نده‌هاری باشوری ئه‌فغانستان ئه‌مرۆ هێرشێکی گه‌وره‌یان کرده سه‌ر باره‌گای پۆلیس و به‌لای که‌م 16 کوژراوه و هه‌روه‌ها 40 که‌سیش برینداربوون.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسانی پۆلیس ده‌ڵێن چه‌کداره‌کان ئه‌وانه‌ی هێله‌کی بۆمبڕێژکراویان له‌به‌رکردبوو ئه‌مڕۆ په‌لاماری بنکه‌یه‌کی پۆلیسیان به هه‌نارۆک و چه‌کی ئۆتۆماتیک دا، هه‌ندێک له هێرشبه‌ران له نێو هۆڵێکی ئاهه‌نگی زه‌ماوه‌ندگێڕان به‌رامبه‌ر بنکه‌که‌یه‌کی پۆلیس دامه‌زرابوون. هاوکات ژماره‌یه‌ک له هێرشبه‌رانی خۆکوژ وا پێده‌چێت له میانه‌ی شهروپێکدادانهکهدا خۆیان ته‌قاندبێته‌وه. هه‌روه‌ها هه‌واڵی ئه‌وه‌ش له گۆڕێدایه که په‌لامارده‌ران ئۆتومبیلێکی بۆمبڕێژکراویان ته‌قاندبێته‌وه. به‌رپرسانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن له ئاکامی شه‌ڕ و پـێـکدادانه‌که15 پۆلیس گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، چه‌کدارانی تاڵیبان به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌که‌ی ئه‌مڕۆیان راگهیهیاندووه. شاری ناوبراو که گه‌ره‌ترین شاری باشوری ئه‌فغانستانه، مه‌ڵبه‌ندی چالاکی چه‌کدارانی تاڵیبانه ئه‌مه‌ش وێڕای ئه‌وه‌ی که تادێت سه‌بازانی بیانی ڕوو ده‌که‌نه ئه‌و شـاره.