وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به نیازه 1400هێزی مارینز به‌ڕێ بکاته ئه‌فغانستان وه‌ک هه‌وڵێک بۆ پته‌ترکردنی ده‌سکه‌وته‌کان که له کاتی ده‌رپه‌ڕاندنی تالیبان له بنکه سه‌ره‌کیه‌کانیان هاتنه‌دی.
پێنج شه‌ممه، کاربه‌ده‌ستانی په‌نتاگۆن گوتیان چاوه‌رێ دکرێت مارینزه‌کان له ماوه‌ی چه‌ندین هه‌فته به‌ڕێ ده‌کرێنه ئه‌فغانستان ، پێش شیانی گه‌رم بونی شه‌ڕ له کاتی وه‌رزی به‌هار.
ڕۆژنامه‌ی واڵستریت جۆرناڵ له زاری کاربه‌ده‌ستانی ناونه‌براو ڕاده‌گه‌ێنێت که گوتویانه زۆربه‌ی هێزه‌کان به‌ڕێ ده‌کرێنه باشوری ئه‌فغانستان، شوێنی شه‌ڕی قورس له‌دژی تالیبان له چه‌ند مانگی ڕابردوو.
له مانگی 12ی ساڵی 2009، سه‌رۆک به‌راک ئۆباما ڕایگه‌یاند 30،000 هێزی تر به‌ڕێ ده‌کرێنه ئه‌فغانستان. ڕه‌وانه کردنی ئه‌و هێزه مارینزانه له ژماره‌ی تر زیاد ده‌کات. بۆ ئێستا، ئه‌مریکا 97 هه‌زار سه‌ربازی له ئه‌فغانستان جێگیرکردووه.