Accessibility links

ئەندامێکی کۆنگرسی ئەمریکا داوا لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەکات هاوکاری ئەفغانستان بکەن


هەفتەی رابردوو براک ئۆبامای سەرۆکی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا فرمانی نوێی رێگەپێدانی بەشداریکردنی هیزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان پەسەند کرد، کە تیدا بەربەستەکانی سەر هێرشی ئاسمانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان کەمدەکاتەوە ، هەروەها دەسەڵاتی زیاتر دەداتە ئەو هێزانە بۆ زیاتر هاوکاریکردنی هێزەکانی ئەفغانی.

هاوکاتی ئەوەی کە هاوپەیمانی ناتۆ رایگەیاند بنکەکانی لە نێو ئەفغانستاندا دەهێڵێتەوە ، هاوکات رۆڵی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا لەو وڵاتەدا هێشتا روون نیە. سەرۆک ئۆباما ئاماژەی بەوە نەکردوە کە ئایا بڕیارەکەی ئەم دواییەی گۆڕانکاری لە پلانی خودی سەرۆکدا دەکات پەیوەست بە کەمکردنەوەی ئەو 9,800 سەربازەی هەنوکە لە ئەفغانستانن بۆ نزیکەی 5,500 هەتا کۆتای ئەم ساڵ.

سەرۆک ئۆباما کاتێک پۆستی سەرۆکایەتی گرتە دەست پەیمانی دا کۆتایی بە جەنگ لە عێراق و ئەفغانستان بێنێت ، بەڵام نزیکەی دوای هەشت ساڵ، توندوتیژی و شەڕ و ناسەقامگیری پەڕینەوە بۆ وڵاتانی دیکەی وەک سوریا و لیبیا.

بەڵێنەکەی سەرۆک ئۆباما بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی عێراق و ئەفغانستان لە نێو ئەمەریکادا ستایش کراوە و رابەرانی کۆنگرس ئەوانەی پێشنیازی کەمکردنەوەی ژمارەی سەربازانی ئەمەریکاییان لەو دوو وڵاتە کرد، زۆر جار بە پێشوازی گەرمیان لێدەکرێن.

ئەندرێ کارسن ، ئەندامی کۆنگرس لە پارتی دیموکرات بۆ ستانی ئیندیانە بە دەنگی ئەمەریکای گوت ئەوانەمان کە کار لە بواری هەواڵگریدا دەکەن یان تەنانەت بواری بەرگری ، تێدەگەین کە هەبوونی بڕێک لە هێزی ئەمەریکا لە ئەفغانستانداگرنگە بۆ راگرتنی سەلامەتی هەرێمەکە و پێچەوانەکردنەوەی چالاکیەکانی تێرۆریستی. ئەندرێ کارسن یەکێکە لەو دوو موسڵمانەی ئەندامی کۆنگرس کە لە کۆمیتەی هەواڵگری خانەی نوێنەرانەدا کاردەکەن گوتی؛ وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا هاودژە لەگەڵ رۆڵی خۆی لە ئەفغانستان، نەک هەر تەنها بە هۆی ناتەبایی لە نێوان ئەندامانی کۆنگرس لەو بارەیەوە ، بەڵکو لە بەرئەوەشی کە ئایا چۆن دەڕوانرێتە کارەکانمان لە دەرەوەی وڵات. ناوبراو گوتیشی لە لایەکەوە ئێمە بە بەدکار ناودەبرێین و لەلایەکی دیکەوە رەخنەمان لێدەگیرێت بۆ نەبوونی رۆڵمان. جا ئایا ئێمە کامیانین. دەبێت هاوبەشانی نێونەتەوەیمان ئەوانەی سوود لە پاراستنی ئاسایش لەسەر ئاستی جیهانی وەردەگرن، دەبێت بەشیک بن لە وەی کە ئەفغانستان ببێتە شوێنێکی سەلامەتتر . لەبەر ئەوەی ئەفغانستان ناوچەیەکی گەرمی جموجوڵی تێرۆریزمە.

XS
SM
MD
LG