Accessibility links

ئەمەریکا: دانوستانەکان لەگەڵ تاڵیبان سەبارەت بە سنووردانان بۆ توندوتیژییەکان بەردەوامن


سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غەنی
سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غەنی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و تاڵیبان لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ سەبارەت بە سنووردانان بۆ توندوتیژییەکان بەردەوامن.

ئەم لێدوانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غەنی وتی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ تەلەفونی بۆ کردووە و پێی ڕاگەیاندووە "دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و تاڵیبان پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە."

سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غەنی لە تویتەر نوسیویەتی پەمێیۆ پێشی وتووە تاڵیبان پێشنیارێکی کردووە سەبارەت بە " کەمکردنەوەی بەردەوامیی توندوتیژییەکان لە ئەفغانستاندا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG