جۆن مه‌کـکه‌ینی سیناتۆری ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێت من هیواده‌خوازم ڕێـکه‌وتنی سـتراتیژی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌فغانسـتاندا به‌ر له کۆبوونه‌وه‌که‌ی مانگی پـێـنجی هاوپه‌یمانی ناتۆ به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام هاوکات ناوبراو ده‌شڵێت نابێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا مه‌سه‌له هه‌سـتیاره‌کان به جۆرێـک چاره‌سه‌ر بکات که سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایی بخاته به‌ر مه‌ترسیـیه‌وه.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه جۆن مه‌ککه‌ین ڕابه‌رایه‌تی گرووپـێـکی پـێـنج سیناتۆری کرد بۆ وتووێژه‌کانی دوێنێی کابول له‌گه‌ڵ حامید کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانی.
ئۆفیسی سه‌رۆکی ئه‌فغانی ده‌ڵێت حامید کارزایی له وتووێژه‌کانی دوێنێیدا له‌گه‌ڵ سیناتۆرانی ئه‌مه‌ریکایی له کابول جه‌ختی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی کۆنتڕۆڵی به‌ندیخانه‌ی باگرام بۆ ده‌سـتی ئه‌فغانی کرد و هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر پـێویستی کۆتایی‌هێنان به کرده‌ی له‌شـکری شه‌وانه‌ی هێزه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی له وڵاته‌که‌یدا کرد.
حامید کارزایی گوتی ئه‌م مه‌سه‌لانه بایه‌خێـکی زۆریان له لای هاوڵاتیانی ئه‌فغانی هه‌یه، به‌ڵام له وه‌ڵامی ئه‌م داوایه‌ی سه‌رۆکی ئه‌فغانی سیناتۆر جۆن مه‌ککه‌ین گوتی ئه‌نجامدانی کرده‌ی له‌شـکری شه‌وانه گرنگی بۆ سه‌لامه‌تی هێزه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی له ئه‌فغانسـتاندا هه‌یه.