Accessibility links

گروپی تالیبانی ئەفغانی ئاگربەستێکی سێ رۆژی رادەگەێنێت


وتەبێژی گروپی تالیبان رۆژی سێ شەممە رایگەیاند کە بزوتنەوەکەیان پابەندی ئاگربەستێکی سێ رۆژی دەبێت لە ئەفغانستان بەبۆنەی جەژنی قوربان و لە رۆژی هەینیەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکرنەوە ، ئەو کارەی دەرفەتێک بۆ بەدووربوون لە توندوتیژی چەندان هەفتەی رابردوو بۆ ئەفغانیەکان دەرەخسێنێت.

ناکۆکی لەسەر ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان و هەروەها روودانی توندوتیژی روو لەهەڵکشان بوونە مایەی دواخستنی دانوساندنەکانی ئاشتی لە نێوان گروپی تالیبان و نێوان ئەنجومەنێکی ئەفغانی ئەوەی حوکمەتی ئەفغانی لەسەر بنەمای رێکەوتنی ئاشتی پەسەندی دەکات ،ئەو رێکەوتنەی ئەمەریکا لەگەڵ بزوتنەوەی تالیبان لە دەوحە لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا دەستەبەریان کرد.

سەبارەت بە ئاگربەستەکەی تالیبان رایگەیاندوە، زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی تالیبان لە هەژماری تویتەریدا گوتی؛ لە پێناو ئەوەی هاوڵاتیانمان بە خۆشی و ئاسودەیی لە جەژنی قورباندا بەسەر بەرن ، سەرجەم چەکدارەکانمان ئاگادار دەکەین هیچ هەڵمەتێکی لەشکری لە ماوەی ئەو سێ رۆژەی جەژندا ئەنجام نەدەن ، بەڵام گوتیشی ئەگەر هێزەکانمان هێرش بکرێتە سەریان بەرپەرچی دەدەنەوە.

سەرچاوە: رۆیتەرز

XS
SM
MD
LG