Accessibility links

تاڵیبانەکان دەڵێن ژیانی ئەمەریکایـیەکی بارمتە لە مەترسیدایە

  • VOA News

تاڵیبانەکانی ئەفغانستان دەڵێن باری تەندروستی گیراوێکی ئەمریکایی بەرەو خراپ بوون دەڕوات.

زەبیحوڵا موجاهید، دەمڕاستی تاڵیبانەکان ئەمڕۆ دووشەممە ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت "کەڤن کینگ" کێشەی دڵ و هەروەها گورچیلەشی هەیە و زۆر جاریش دەبورێتەوە.

موجاهید لەو ڕاگەیاندنەیدا حکومەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە بەرپرس دەزانێت ئەگەر بێتوو شتێک بەسەر کەڤندا بێت.

لە مانگی هەشتی ساڵی 2016 دا کەڤن کینگ و هەروەها کەسێکی ئوسترالیاییش وەک دەگوترێت ناوی "تیمەثی ویکس" ە لە دەرەوەی زانکۆی ئەمریکی لە کابوڵ ڕفێندران. هەردوکیان مامۆستای زانکۆی ئەمریکی بوون.

لەو کاتەشەوە تا ئێستا تاڵیبانەکان دوو ڤیدیۆی ئەو دوو کەسە ڕفێندراوەی بڵاوکردۆتەوە.

لە ڤیدیۆی یەکەمیاندا کە مانگی یەک بڵاوکراوەتەوە هەردوکیان لە بری ڕفێنەرەکانیان قسە دەکەن و داوا لە دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا دەکەن ئاڵوگۆڕی گیراوەکان بکات تا ئەمان ئازادبن.

XS
SM
MD
LG