Accessibility links

جۆن نیکڵسن: تاڵیبان دانوستانی نهێنی ئەنجام دەدات بۆ گەیشتن بە ئاگربەست


جەنەڕاڵ جۆن نیکڵسن
جەنەڕاڵ جۆن نیکڵسن

سەرکردەی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانێتی ناتۆ لە ئەفغانستان جەنەڕاڵ جۆن نیکڵسن وتی بەرپرسانی باڵای تاڵیبان بەشێوەیەکی نهێنی دانوستان دەکەن لەگەڵ بەرپرسانی ئەفغانیدا بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنی ئاگربەست.

جۆن نیکڵسن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " چالاکییەکی سیاسیی زۆر و گفتوگۆیەکی زۆر لەسەر ئاستی جیا جیا لە پشت پەردەکانەوە ئەنجام دەدرێن."

جۆن نیڵسن ناوی ئەو کەسانەی دیاری نەکرد کە لەو دانوستانانەدا بەشداری دەکەن بەڵام ئاماژەی بە بەرپرسانی تاڵیباندا لەسەر ئاستی باڵا و مامناوەند کە بەشداری لە دانوستانەکاندا دەکەن لەگەڵ بەرپرسانی ئەفغانیدا.

وتیشی " دەمەوێت ئاماژە بەوە بدەم ئەوان بە نهێنی کۆبوونەتەوە، بەو شێوەیە پێشکەوتوون لە گفتوگۆکاندا." هەروەها وتی " ئەوانە دیبلۆماتکارەکانی هاوڕێمن و سەرکەوتنی ئەوان بەندە بە نهێنی پڕۆسەکەوە."

جێی ئاماژەیە لە مانگی دوودا سەرۆکی ئەفغانستان پێشنیاری دانوستانەکانی ئاشتی کرد لەگەڵ تاڵیباندا کە دەتوانرێت وەکو حیزبێکی سیاسیی بناسرێت ئەگەر هاتوو ڕازی ببن بە وەستاندنی شەڕ و دان بنێن بە دەستوورەکەی ساڵی 2004 دا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG