Accessibility links

بەرپرسانی ئەفغانی: دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ تاڵیبان لە مانگی 9 دا دەستپێدەکات


گەورە دانوستکاری ئاشتی ئەفغانستان عەبدوڵا عەبدوڵا
گەورە دانوستکاری ئاشتی ئەفغانستان عەبدوڵا عەبدوڵا

گەورە دانوستکاری ئاشتی ئەفغانستان عەبدوڵا عەبدوڵا وتی دانوستانەکانی ئاشتی نێوان لایەنەکانی جەنگی وڵاتەکە لە مانگی 9 دا دەستپێدەکات.

عەبدوڵا کە سیاسییەکی باڵایە لە ئەنجومەنی باڵای ئاشتەوای نیشتیمانی ئەفغانستان وتی بەرپرسانی ئەفغانی ئامادەن لە مانگی 9 دا دانوستان لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیباندا بکەن.

جێی ئاماژەیە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دەیەوێت حکومەتی ئەفغانستان و بزوتنەوەی تاڵیبان لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن کە ئەوەش دەبێتە هۆی کۆتایی هێنان بە جەنگی ناوخۆی ئەفغانستان.

بەڵام چەند کاتژمێرێک دوای لێدوانەکەی عەبدوڵا، گەورە دانوستکاری تاڵیبان شیر محەمەد عەباس ستانیکزای بە ڕۆیتەرزی وت بەنیاز نین لە سەرەتای مانگی 9 دا دانوستانەکان لەگەڵ حکومەتی ئەفغانستاندا دەستپێبکەنەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان محەمەد حەنیف ئەتمار هەمان شێوەی عەبدوڵا قسەی کرد و وتی پێدەچێت دانوستانەکان هەفتەی داهاتوو دەستپێبکەن، ئەوەشی خستەڕوو کۆسپی سەرەکی بەردەم دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان ئازادکردنی زیندانیەکانی نێوان هەردوولایە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG