Accessibility links

تاڵیبانی ئەفغانستان ڕێگە نادەن سوپای پاکستان سنووری نێودەوڵەتی پەرژین بکات


بەرپرسانی ئەفغانستان دەڵێن چەکدارانی تاڵیبانی ئەفغانستان ڕێگەیان لە سوپای پاکستان گرتووە لە دانانی پەرژینێکی ئاسایشیدا لەسەر سنووری نێوان دوو وڵاتەکە.

پاکستان تاوەکو ئێستا زۆرینەی سنوورەکەی لەگەڵ سنووری ئەفغانستان پەرژین کردووە، ئەمەش سەرەڕای ناڕەزاییەکانی کابوڵ لەسەر ئەو بابەتە.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری تاڵیبان لە ئەفغانستان ئینایەتوڵا خواڕەزمی وتی هێزەکانی تاڵیبان ڕێگەیان لە سوپای پاکستان گرتووە لە دانانی " پەرژینێکی نایاسایی " لەسەر سنووری ڕۆژهەڵاتی هەرێمی نانگەرهار.

وتەبێژی تاڵیبان بیلال کەریمی وتی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن.

بەرپرسێکی تاڵیبان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات وتی هێزەکانی تاڵیبان و پاکستان لەسەر سنوورەکە ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە و ڕەوشەکە گرژ بووە.

وتیشی دوابەدوای ڕووداوەکە هاوەن لە پاکستانەوە بەرەو ناو ئەفغانستان لە نزیک هەرێمی کونار هەڵدراوە.

دانانی پەرژینەکە هۆکاری سەرەکی بوو لە تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتەکەی پێشووی ئەفغانستان و پاکستان. ئەم ڕووداوەی ئێستاش دەریدەخات کە کێشەکە بەردەوامە لەگەڵ تاڵیبانیشدا، ئەمەش سەرەڕای پەیوەندییە نزیکەکانی لەگەڵ پاکستاندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG