سێشه‌ممه، تاڵیبانی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند گه‌یشتۆته ڕێکه‌وتنێکی سه‌ره‌تایی بۆ ئه‌وه‌ی باره‌گایه‌کی سیاسی له قه‌ته‌ر بکاته‌وه، ئه‌مه‌ش به هه‌نگاوێک ده‌بیندرێت که یارمه‌تیده‌ر بێت له ئاسانکاری بۆ گفتوگۆی ئاشتی به ئامانجی کۆتایی هێنان به شه‌ڕ له ئه‌فغانستان.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه به ئیمه‌یڵ له لایه‌ن گوته‌بێژی تاڵیبان زه‌بیحوڵڵا موجاهد بڵاوکرایه‌وه.
ئه‌و هه‌روه‌ها گوتی وه‌ک به‌شێک له گفتوگۆی ئاشتی تاڵیبان داوای ئازادکرانی ئه‌و گیراوانه ده‌کات که له گرتووخانه‌ی گوانتانامۆ له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه دهسـگیرکراون.
له مانگی 12، جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن گوتی تاڵیبانی ئه‌فغانستان دوژمنی ئه‌مه‌ریکا نییه و ئه‌م کۆمه‌ڵه یاخیبووه هه‌ڕه‌شه نییه له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکا مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی داڵده‌ی تێرۆریستانی ئه‌لقاعیده بدات.
له پاش هێرشه تێرۆریستییه‌کانی 11 ی سپته‌مبه‌ری 2001 کرانه سه‌ر ئه‌مه‌ریکا، هێزی نێونه‌ته‌ویی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا حکومه‌تی تاڵیبانی ئه‌فغانستانیان ڕووخاند. ئه‌لقاعیده هێرشه‌کانی کرده سه‌ر ئه‌مه‌ریکا و که‌مپی ڕاهێنانی له ئه‌فغانستان هه‌بوون.