وه‌زاره‌تی کانزا و سامانه سـروشـتیـیه‌کانی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت کانه نه‌وتێـکی نوێی له باکوری وڵاته‌که دۆزراوه‌ته‌وه و مه‌زه‌نده ده‌کرێت 1.8 ملیار بۆشکه نه‌وتی خاوی تێدابێت.
جواد عومه‌ری گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌که ده‌ڵێت کانه‌که ده‌که‌وێته نێوان باکوری به‌لخ و هه‌رێمی شیبێرغان. ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه له میانه‌ی کێوماڵکردنی کۆمه‌ڵێـک جیۆلۆجی ئه‌فغانی و نێونه‌ته‌وه‌یی بووه له ناوچه‌که‌دا.
گوته‌بێژه‌که ده‌شڵێت وه‌زاره‌ته‌که‌ی به ئه‌نجامی ئه‌و کێوماڵکردنه‌دا ده‌چێته‌وه و هه‌روه‌ها حکومه‌تی وڵاته‌که هه‌وڵ ده‌دات له چه‌ند مانگی داهاتوودا کار بۆ ئه‌و کانه بکرێت.
جیۆلۆجیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌و بڕوایه‌دان ئه‌فغانسـتان به به‌های 1 ترلیۆن دۆلار سـامانی سـروشـتی هه‌بێت، وه‌لێ شـاره‌زایان ده‌ڵێن به‌هۆی باری ناهه‌مواری ئاسایش ناکرێت له ئێسـتادا ئه‌فغانیـیه‌کان سوودی ته‌واو له‌و سـامانانه‌یان وه‌ربگرن.