فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت هه‌موو ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کان و هه‌روه‌ها مه‌شق و ڕاهێنانه‌کانی له ئه‌فغانستان ڕاده‌گرێت پاش ئه‌وه‌ی سه‌ربازێکی ئه‌فغانی چوار سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسی کوشتووه.
سه‌رۆکی نیکۆلاس سارکۆزی ده‌ڵێت تاووتوێی کشانه‌وه‌ی پـێشوه‌ختی سه‌ربازه‌کانی له ئه‌فغانستان ده‌کات، پاش ئه‌و هێرشه‌ی ڕۆژی هه‌ینی. کاربه‌ده‌ستانی ئاسایش ئه‌فغانی ڕایانگه‌یاند به لایه‌نی که‌م 16 که‌سی دیکه‌ش به‌هۆی ئه‌و هێرشه برینداربوون.
هێزه‌کانی ناتۆ ڕایانگه‌یاند هێرشبه‌ره گومانباره‌کان ده‌ستگیرکراون.
ئه‌مه‌ش دواهه‌مین هێرشه که هه‌تا ئێسـتا کرابێته سه‌ر هێزه‌کانی ڕۆژئاوایی له لایه‌ن سه‌ربازانی ئه‌فغانیـیه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز له سه‌رچاوه‌ی ڕاپۆرتێکی نهێنییه‌وه ده‌ڵێت هێرشی هاوشێوه له ئه‌نجامی ئه‌و ڕق و کینه‌وه ڕووده‌دات که له نێوان ئه‌و هێزانه‌دا چه‌سپیه‌وه له کاتێـکدا که پێویسته هاوپه‌یمان بن.
له لایه‌کی تره‌وه هه‌لیکۆپته‌رێکی هێزه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی له ئه‌فغانستان له باشوری وڵاته‌که که‌وتۆته خوارێ و به‌لایه‌نی که‌م 6 ئه‌ندامی هێزه‌کانی ناتۆی تیادا کوژراون.