Accessibility links

تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە پایتەختی ئەفغانستان کوژرانی 6 کەسی لێدەکەوێتەوە


کاربەدەستانی ئەفغانستان دەڵێن ئەمڕۆ دووشەممە لە ئاکامی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە کابولی پایتەخت بە لایەنی کەم 6 کەس کوژراون و 10 کەسی دیکە برینداربوون.

نەجیب دانێش گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان بۆ میدیاکانی ڕاگەیاند خۆکوژەکە خۆی لە خاڵێکی پشـکنینی پـۆلیس تەقاندووەتەوە و قوربانیـیەکان پـۆلیس و خەڵکی سیڤیلن.

لە لایەکی دیکە بەسیر موجاهید گوتەبێژی پـۆلیسی کابول گوتی تەقینەوەکە لە شوێنێکی نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی بووە وە 30 خولەک بەر لە ڕووداوەکە خۆپـیشاندانێکی ناڕەزایی لەو ناوە بەڕێوەدەچوو لە دژی هێرشەکانی تاڵیبان، ئەوانەی دەیانکاتە سەر نەتەوەی هەزارەی زۆرینە شیعه.

نەسرەت ڕەحیمی کاربەدەست لە وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوتووە خۆکوژەکە ئامانجی خۆپـیشاندەرەکان بووە، بەڵام لە دووری 200 مەتر لە شوێنی خۆپـیشاندانەکە لە خاڵی پشکنینەکە ڕاگیراوە.

داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاند و لە ڕێگەی میدیاکەیەوە بە ناوی ئەعماق نووسیویەتی ئامانجی هێرشەکەیان گردبوونەوەیەکی شیعە بووە لە نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی لە کابول.

XS
SM
MD
LG