ژماره‌یه‌ک له چه‌کدارانی تاڵیبان ڕۆژی چوارشه‌ممه هه‌وڵیان دا هێرش بکه‌نه سه‌ر شـوێنی کۆنگره‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئاشـتی له کابولی پایته‌خت، هاوکاتی ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزای به وتارێـک کۆنگره‌که‌ی ده‌کرده‌وه.
ده‌نگی ته‌قه و ته‌قینه‌وه‌ی ڕۆکێت وتاره‌که‌ی به حامید کارزای بڕی که بۆ نزیکه‌ی 1600 له نوێنه‌ری خێڵه‌کان له‌و کۆنگره‌یه‌دا پـێشـکه‌شی ده‌کرد. بڕیاره کۆنگره‌که سێ ڕۆژ بخایه‌نێت.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش به لایه‌نی که‌م 2 خۆکوژیان کوشـتووه له‌و ده‌مه‌ی به جلوبه‌رگی ژنانه‌وه هه‌وڵیان دابوو خۆیان بکه‌ن به شـوێنی کۆنگره‌که‌دا. ده‌شڵێن گومانبارێـکیش ده‌سـتگیرکراوه. تاڵیبان به‌رپـرسـیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕاگه‌یاندووه. هیچ که‌سێـک له نوێنه‌راکان و یاخود خه‌ڵـکی سیڤیل له‌و هێرشه‌دا زیانیان پـێـنه‌گه‌یشـتووه.