Accessibility links

تەرمی 9 کەس لە ئەفغانستان دەدۆزرێنەوە


کاربەدەستێکی ئەفغانستان دەڵێت تەرمی ئەو 9 کەسە سیڤیلەی لە سەرەتای ساڵی ڕابردوودا توندڕەوان ڕفاندبویانن لە هەرێمی نانگەرهار و ڕۆژهەلاتی وڵاتەکە دۆزراونەتەوە.

سەید ڕەحمان موحەمەد، فەرمانڕەوای ناوچەی کۆت دەڵێت لە دووسێ ڕۆژی ڕابردوودا تەرمەکان کە سیانیان تەرمی ڕێبەرانی عەشرەتەکانن، لە گۆڕستانێکی گشتیدا دۆزراونەتەوە. دەشڵێت خەڵک لە گۆرستانێکی ناوچەی ئاچین تەرمەکانیان بینیوەتەوە.

لە سەرەتای ساڵی 2017 دا ئەو 9 کەسە لە ناوچەی کۆت ڕفێندرابوون و تا کاتی دۆزینەوەی تەرمەکانیان هیچ هەواڵێک سەبارەت بە چارەنوسیان نەزانرابوو.

سەید ڕەحمان دەڵێت ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە پشت ئەو کردەی ڕفاندنەوە و کوشتنانەشەوە بووە.

هەردوو ڕێکخراوە تێرۆریستییەکەی تاڵیبان و دەوڵەتی ئیسلامیش لە رۆژهەلاتی ئەفغانستان جموجۆڵیان زۆرە.

XS
SM
MD
LG