Accessibility links

سیاسەتی ئێران بەرامبەر بە تاڵیبان


وێنەیەکی ئاژانسی دەنگوباسی تەسنیم نیشان دەدات محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، لەگەڵ تیمێکی تالیبان کۆبووەتەوە، 31ی 1ی 2021
وێنەیەکی ئاژانسی دەنگوباسی تەسنیم نیشان دەدات محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، لەگەڵ تیمێکی تالیبان کۆبووەتەوە، 31ی 1ی 2021

لەگەڵ هەڵکشانی سەربازی هێزەکانی تاڵیبان لەئەفغانستان، ڕۆڵی ئێران کە ڕابردوویەکی پڕ لەڕووداوی لەگەڵ ئەو گروپەدا هەبووە، زیاتر بووەتە جێگای بایەخ لە ناوچەکەدا و گۆمان لەوەدا نییە کە ئێران ناتوانێت چاو لە ئاست ئەو گۆڕانکارییانەدا دابخات کە لە نزیک و دەوروبەریدا ڕوودەدەن.

ئایا سیاسەت و ڕێبازی ئێران بەرامبەر بە ئەفغانستان گۆڕاوە؟

زۆرێک لە چاودێرانی سیاسی پێیان وایە کە زمانی ڕۆژنامە و ڕاگەیاندنەکانی سەربە حکومەتی ئێران پیشاندەری گۆڕانی سیاسەتی ئێرانە بەرامبەر بە ئەفغانستان و تاڵیبان.

حکومەتی ئێران وەک حکومەتێکی شیعە پێشتر خۆی بە لایەنگری هەزارەکانی ئەفغانستان دزانی کە کەمایەتییەکی شیعەی ناو ئەفغانستانن.

لە ساڵی 1988دا سەدان شەڕکەری تاڵیبان لەلایەن بەرەی یەکگرتوی دژە تاڵیبانەوە کە لەلایەن ئێرانەوە پشتگیری دەکران، لە شاری مەزار شەریف کوژران و تاڵیبانیش وەک تووڵەکردنەوە، دەستی بە سەرشارەکەدا گرت و وەک دەوترێت زۆرێک لە هەزارەکانی ئەو شارەی لەگەڵ چەند ئێرانییەکدا کوشت.

لە ساڵی 2002 شدالە کۆنفرانسێکدا کە بۆ دووبارە بونیاتنانەوەی ئەفغانستان لە ئاڵمانیا بەڕێوەچوو، ئێران بەشدارییەکی چالاکی هەبوو.

ڕۆڵی ئێران لە تێکشکاندنی تاڵیبان لە ئەفغانستاندا ڕوون و ئاشکرایە و لەو سەردەمەدا کۆماری ئیسلامی دەسەڵاتگرتنی دەوڵەتێکی توندڕەوی لە ئەفغانستان بە هەڕەشەیەکی ڕژد بۆ سەر ئاسایشی خۆی دەزانی. بەڵام دواتر بە گوتەی چاودێرانی سیاسی، بوونی سەربازی ئەمەریکا لە خاکی ئەفغانستاندا وەک خاڵێکی هاوبەشی نێوان ئێران و تاڵیبان بوو بە فاکتەرێک بۆ نزیکبوونەوەی ئەو دوو لایەنە.

دکتۆر کامەران مەتین
دکتۆر کامەران مەتین

دکتور کامران مەتین، مامۆستای زانکۆ لە بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە بەریتانیاوە لەبارەی پەیوەندی نێوان ئێران و تاڵیبانەوە دەڵێت جیا لە بوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان، هۆکاری دیکەی نزیکبوونەوەی ئەو دوو لایەنە دەگەڕێتەوە بۆ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ چیندا.

هەندێک لە چاودێرانی سیاسی ئەفغانی سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆیان بۆ پاڵپشتییەکانی ئێران لە تاڵیبان، ئاماژەیان بە پاڵپشتی دارایی و سەربازی ئێران کردوە بۆ تاڵیبان و پێیان وایە کە کۆماری ئیسلامی بۆ فشارخستنە سەر ئەمەریکا هەموو کارێک دەکات، هەروەها زۆرێک لە چاودێرانی سیاسی و خەلکی ئێران ناڕەزایی خۆیان سەبارەت بەو پەویوەندییە دەربڕیوە و پێیان وایە کە پەیوەندیی دوو هێزی توندڕەوی شیعە و سونە کاریگەرییەکی باشی نابێت لەسەر ناوچەکە.

دکتور مەتین لەبارەی داهاتووی پەیوەندییەکانی ئێران و تاڵیبانەوە دەڵێت داهاتووی ئەو پەیوەندییە دەبەسرێتەوە بە هەڵسوکەوتی تاڵیبان و چۆنییەتی حکومەت کردنیان لە ئەفغانستاندا.

هاوکاتیش 23 ئەم مانگە حەمید حوسەینی، وتەبێژ و ئەندامی دەستەی کارگێڕی بەرهەمی نەوتی و گازی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندوە کە تاڵیبان پەیامێکی ئاراستەی تاران کردوە کە دەتوانن بەردەوام بن لە هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتیەکانیاندا بۆ ئەفغانستان و دەشڵێت هەناردەکردنەکان دەستی پێکردوە و تاڵیبانیش 70 لە سەد زەریبەی هاوردەکردنی سووتەمەنی لە ئێرانەوە کەم کردوەتەوە.

هەندێ لە لێکۆڵەرانی سیاسی سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و تاڵیبان، پێیان وایە کە ڕەنگە ئێران لە ئیستادا نەیەوێت تاڵیبان بکاتە دوژمنی خۆی بەردەوام بێت لە پەیوەندییەکانیان، بەڵام دەڵێن ئێران متمانەی بە تاڵیبان نییە و چاوەڕی هەڵسوکەوتی تاڵیبان دەکات لەدوای چوونە دەرەوەی هەموو هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:49 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG